سەردێر

حسێن هینداوی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو پاداشتە ئاشكرا دەكرێت كە دەدرێت بەوانەی كارتی دەنگدانەكانیان وەردەگرنەوە

خەڵك

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 چەند ڕاستییەكی ئاشكرا كرد لەبارەی پابەندبوونی كارمەندانی بواری فێكردن بەكاركردن لەناوەندەكانی دەنگدان، هەروەها كۆی ژمارەی چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ئاماژەشی بەوەدا كە گفتوگۆكانیان بەردەوامە بۆ دیاریكردنی بڕی ئەو پاداشتەی كەدەدرێت بەوانەی كارتی دەنگدانەكانیان وەردەگرنەوە.
حسێن هینداوی ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنەكان بەئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی ڕاگەیاند، حكومەت لەهەوڵی دابینكردنی ڤیزایە بۆ ئەو چاودێرە نێودەوڵەتییانەی كە لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپاوە دیاریكراون و ئاماژەشی بەوەدا كۆی ژمارەی چاودێرە نێودەوڵەتییەكان گەیشتووەتە 500 كەس.

سەبارەت بەو مامۆستا و كارمەندانەی بواری فێركردن كە ڕاسپێراون لەناوەندەكانی دەنگداندا كار بكەن، ڕوونیكردەوە كە ئەولەویەت بە مامۆستایان و كەرتی فێركردن دراوە بەشداری لەهەڵبژاردنەكاندا بكەن و بەرپرسیارێتییان لەناو ناوەندەكانی دەنگداندا بدرێتێ، كەسیش بۆ ئەو كارە ناچار نەكراوە.

سەبارەت بەو پاداشتەشی كە لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە ڕاگەیەنرا كەدەدرێت بەهەر هاووڵاتییەك كارتی دەنگدانەكەی وەربگرێتەوە، هینداوی ڕوونیكردەوە: گفتوگۆ بەردەوامە لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەستەی گەیاندن سەبارەت بەو بابەتە، ئاماژەشی بەوەدا لێكۆڵینەوە لەبارەی میكانیزمی پێدانی ئەو بڕە پادداشتە دەكەن ئەویش لەمیانی ژمارەیەك ڕێكارەوە دەبێت و لەدوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو پرسەش چارەسەر دەكەن.