سەردێر

نیسک و نۆک بۆ پێکهاتەی بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا

خەڵک

لەبەشە خۆراکی مانگانەدا، شەکر کەمدەکرێتەوە و لەجێی دوو ماددەی خۆراکی دیکە دەدرێنە هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی عێراق، دەڵێت؛ بۆ هەر كەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو پێکهاتە خۆراکییەکانی بەشەخۆراكی مانگانەدا كەم دەکرێتەوە و لەجێگای نیسک و نۆک دابەش دەکرێت.

محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: “بڕیاردراوە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە كەمبكەنەوە و چەند ماددەیەكی تر دابەشبكەین، کە نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆكە”.

بە وتەی محەمەد حەنون،” پیکهاتە خۆراکییەکانی دیکەی وەک ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.