سەردێر

عیراق.. هاوپەیمانان هاوكاری دژە تیرۆر دەكەن

خەڵك

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش 20 زرێپۆشی سەربازی ڕادەستی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق دەكات.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراق، 20 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی و كەلوپەلی كۆمپیوتەر ڕادەستی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد دەكات.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، هاوكارییەكان بۆ پشتیوانیكردنی عیراقە لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشێكە لە بەرنامەی سندوقی كۆمەكی مەشق و هاوكارییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش كە لە ساڵی (2014)ەوە، جێبەجێ دەكرێت.