سەردێر

عیراق.. 17 ملیۆن كارتی دەنگدان دابەش كراوە

خەڵك
بەڕێوەبەری گشتی بازنەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، 17 ملیۆن كارتی بایۆمەتری بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كراوە.
حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری گشتی بازنەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی وتووە، ژمارەی دابەش كراوی كارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و 17 ملیۆن كارت دابەش كراوە.

حەسەن سەلمان ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكدا كە لە مانگی ئابی ڕابردووەوە دەستی پێكرد و تا ڕۆژێك پێش پڕۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێت و بەهەموو شێوەكان كارتی دەنگدان دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازنەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق باسی لەوەشكردووە، ئەو كارتانەی كە هەڵەی چاپیان تێدا بووە گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەو كۆمپانیایەی چاپی كردووە و دوای چاككردنەوەیان دەگەڕێنرێنەوە وڵات و دابەش دەكرێنەوە.