سەردێر

عیراق چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلادەكاتەوە

خەڵك

لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلادەكەنەوە.
لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، بەم نزیكانە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عیراق كۆدەبنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ كە دوو ساڵ خزمەتیان ھەیە و دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەستە لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە.

لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، میكانزمی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست، دەسەڵاتەكەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاكان.