سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 7309 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6595 كەسیش چاكبوونەتەوە، 48 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 502 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 7309 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و بەغدا و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 1036 و لە بەغدا 1120 و لە بەسرە 810 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 413 و لە دهۆك 545 و لە كەركوك 290 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6595 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سلێمانی و دهۆك و بەغدا و بەسرە بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 48 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 11 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان.