سەردێر

عیراق، هەرێم زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە كۆرۆنا تۆماركرد

ژمارەی تووشبوان ڕووی لە كەمبوونەوە كرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 6121 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 9224 كەسیش چاكبوونەتەوە، 67 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 هەزار و 435 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6121 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت، بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و و بەسرە و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1350 و لە سلێمانی 663 و لە بەسرە 808 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 312 و لە دهۆك 474 و لە كەركوك 268 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 9224 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و دهۆك و سلێمانی و بەسرە بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 67 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 23 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.