سەردێر

سەرۆكۆمار لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە

خەڵك
سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، پێویستە ژینگەیەكی لەبار بێتەكایەوە بە ئاڕاستەی هێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵك لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دوور لە ساختەكاری بێت .

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە جێنین هێنیس بلاستخارد، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و لەو دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و پێویستی خستنەگەری هەوڵەكان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان.

لە كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە، لە پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لە تشرینی یەكەم لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاكاندا، تا ئەنجامەكەی جێگای متمانە خەڵكی عێراق بێت.

دووپاتكرایەوە، لە هێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵك لە هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان دوور لە فشار و ساختەكاری و فرتۆفێڵ، بۆ ئەو مەبەستەش رۆڵی چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەگرنگ زانرا.