سەردێر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 200 كارتی بایۆمەتری تایبەت بەهەڵبژاردنی عیراق بە هەڵە چاپكراوە

خەڵك

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، نزیكەی 200 هەزار كارتی بایۆمەتری هەڵەیان تێدایە و ئەوەش پەیوەندی بەكۆمپانیایەكی ئیسپانیەوە هەیە.
حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی جەماوەریی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند: هەندێك هەڵە لەلایەن كۆمپانیای (ئەندرا)ی ئیسپانییەوە كراوە كە كارتی بایۆمەتریان چاپكردووە.

حەسەن سەلمان وتیشی، ناچارن جارێكی تر ئەو كارتانە چاپ بكەنەوە بۆ ئەوەی لەلایەن دەنگدەرانەوە لەكاتی هەڵبژاردندا بەكاربهێنرێن.

لایخۆشیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند: دوو ملیۆن و 500 هەزار كارتی نوێی دەنگدان بۆ ئەو هاووڵاتیانە چاپكراوەتەوە كە داتاكانیان نوێكردووەتەوە.