سەردێر

عیراق و هەرێم، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە كەمبوونەوە كرد

پارێزگایەكی هەرێم زۆرترین حاڵەتی مردنی تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 8635 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 9189 كەسیش چاكبوونەتەوە، 66 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 611 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8635 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت، بەراورد بەم ماوەیەی ڕابردوو كە ژمارەی تووشبوان 13 هەزار حاڵەتیان تێپەڕاند.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1704 لە بەسر 651 و لە دهۆك 604 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 464 و لە سلێمانی 564 و لە كەركوك 458 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 9189 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و واست و بەسرە بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 66 كەس بەهۆی پەتاكەوە 16 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.