سەردێر

بەغدا.. 18 مووشەك دەستیان بەسەرداگیرا

خەڵك

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا شكستپێھێنانی ٣ ھێرش و دەست بەسەرداگرتنی ١٨ مووشەكی ڕاگەیاند كە بۆ ھێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا ئامادەكرابوون.


ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا ڕایگەیاند ، لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەی بۆ ڕێگریكردن لە بە ئامانجكردنی ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانە و نێردە دیپلۆماتییەكان گیراونەتەبەر ، ٣ ھەوڵ بۆ بە ئامانجكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا شكستیان پێھێنراوە و ١٠ مووشەك لە جۆری گراند و ٨ مووشەك لە جۆری كاتیوشا دەستیان بەسەردا گیراوە كە سەرجەمیان ئامادەكراون بۆ بە ئامانجكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.