سەردێر

لەسەر قاپێك برنج شەڕێكی گەورە ڕویدا و چەكی قورس بەكارهێنرا

خەڵك-
سەرچاوەیەك ئاماژە بە ڕوودانی ناكۆكییەكی خێڵەكی دەكات لەنێوان ئەندامانی یەك خێڵ كە دواتر شەڕی لێكەوتۆتەوە و تائێستاش بەردەوامە.


ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە” لە بۆنەیەكدا ناكۆكی لەنێوان ئەندامانی خێڵی ئەلبو غەننام لە قەزای كەحلای باشووری عیراق ڕویدا و دواتر ناكۆكییەكە بووە شەڕ و چەكی قورسی تێدا بەكارهات”، هۆكاریی دروستبوونی ناكۆكییەكەشی بۆ “پێشكەشنەكردنی (قاپێك برنج) بە یەكێك لە میوانەكان گێڕایەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزە ئەمنییەكان لەئێستادا بە قورسی دەتوانن دەستوەردان بكەن بەهۆی زۆری بەكارهێنانی چەك و دەستڕێژی گوللـە، بەڵام دەروازەكانی چوونەناوەوە و هاتنەدەرەوەی قەزای كەحلایان كۆنترۆڵكردووە، بۆ ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی خێڵەكانی تر و تەشەنەكردنی ناكۆكییەكە”.