سەردێر

تەندروستی عیراق باس لە سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی دەكات

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، ڕاستی دەنگۆی سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆى گشتی لە هەفتەی داهاتووەوە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ هەینی، ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عيراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لەئێستادا هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی لە 1ی ئابەوە بۆ 30 ئاب”.

بە وتەی ڕوبا فەلاح”لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی هیچ بڕیارێكی سەبارەت بەو بابەتە دەرنەكردووە، چونكە لەگەڵ دەركردنی هەر بڕیارێكدا دەستبەجێ‌ ڕادەگەیەنرێت.

پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەواڵی سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی لە 1ی ئابەوە بۆ 30ی ئابی داهاتوو لە وڵاتدا بڵاوبۆوە، بەهۆی چوونە نێو تەوژمی سبێیەمی كۆرۆنا و تۆماركردنی ژمارەیەكی بێ‌ پێشینەی تووشبوون بە پەتاكە.