سەردێر

ئەمریكا نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنی عیراق تەرخان دەكات

خەڵك

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی هاوكاریكردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی عیراق وڵاتەكەی بەم دوایانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشكەشی ڕێكخراوی یۆنامی لە عیراق كردووە.


باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمریكا بەم دواییانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری پێشكەشی ڕێكخراوی یۆنامی كردووە لە عیراق بەمەبەستی هاوكاریكردن لە كاروباری هەڵبژاردن و پلانیشی هەیە پێنج ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری دیكەش پێشكەشی عێراق بكات و چاوەڕوانی رەزامەندی كۆنگرێسن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا روونیشیكردووەتەوە، زیادكردنی هاوكاری ئەمریكا بۆ عیراق دەرئەنجامی گفتوگۆ ستراتیژییەكانی ئەم دواییانەی نێوان هەردوو وڵاتن.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.