سەردێر

سەرۆكایەتی كۆمار: هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن هەیە

خەڵك

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە، هەندێك لایەنی سیاسی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن، بەڵام لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.


ئیسماعیل حەدیدی ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەدات و سورە لەسەر ئەوەی لەكاتی دیاریكراودا ئەنجام بدرێت، چونكە یەكێكە لە ئەنجامەكانی خۆپیشاندانەكانی تشرین.

ئیسماعیل حەدیدی ڕونیشیكردووەتەوە، سەرۆك كۆمار دەوڵەتانی دۆست و هاوڕێی دڵنیا كردووەتەوە لەوەی كە هەڵبژاردن لەو كاتەدا ئەنجام دەدرێت كە دیاری كراوە، هەروەها جەختی لە گرنگی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی دەرەوە كردووەتەوە بۆ گرەنتی كردنی پاكی هەڵبژاردنەكان.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، هۆشداری دەدەن لە هەوڵدان بۆ پەكخستنی پرۆسەی دیموكراتی چونكە زیان لە بارودۆخی گشتی دەدات و كێشەی زۆر بۆ عیراق دروست دەكات و دەبێتە هۆی نەمانی متمانە، ترسیان لە كاریگەرییەكانی دواخستنی هەڵبژاردن هەیە.