سەردێر

بایدن: ئەمریكا لە پشتیوانیكردنی عیراق بەردەوام دەبێت

خەڵك

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لە پشتیوانیكردنی عیراق بەردەوام دەبێت و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لەو وڵاتە دەبێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە میدیاكارانی ڕاگەیاند، شەڕی داعش لەپێناو سەقامگیریی عیراقە و عیراقییەكان قوربانییەكی زۆریان داوە.

جۆ بادین، جەخت لەسەر كۆتایی هاتنی ئەركی هێزە شەڕەكەرەكانی وڵاتەكەی لە عیراق دەكاتەوە و پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وادەی خۆیدا دەربڕی.

لە پارچە كاغەزێكیشدا كە بە دەستی جۆ بایدنەوەیە و تێبینی لەسەر نووسراوە، ئاماژە بەوەدراوە”ئەمریكا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكان” و “ئێران ڕەچاوی وەستاندنی هێرشەكان بكات”.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەكەی “بەپەلە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق دەنێرێت”. هاوكات مستەفا كازمی خۆشحاڵیی خۆی بە هەماهەنگی نێوان ئەمریكا و عیراق دەربڕی.