سەردێر

پەلامارێكی داعش كوژران و برینداربوونی 5 كەسی لێكەوتەوە

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایدەگەیەنێت، لە پەلامارێكی داعشدا لە قەزای ڕوتبەی خۆرئاوای عیراق، 5 كەس لە سوپای عیراق و حەشدی عەشایەری كوژران و برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”چەكدارانی ڕێكخراوی داعش هەڵیانكوتایە سەر یەكێك لە خاڵە ئەمنییەكان لە نزیك ناوچەی تەبعاتی سەر بە قەزای ڕوتبە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لە پەلامارەكەدا دوو سەربازی سوپا و چەكدارێكی حەشدی عەشایەری شەهید بوون، وێڕای برینداربوونی دوو سەربازی تری سوپا كە برینەكانیان سەختە و بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕوتبە كران”.

سەرچاوەكە دەڵێت، لەو پێكداهەڵپژانەدا چەكدارێكی سەر بە ڕێكخراوی داعش كوژراوە.