سەردێر

وەزیری دەرەوەی عیراق: بەغدا و واشنتۆن دەگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ٢٠٠٨

خەڵك

دواین خولی دانوستانەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەسەر پرسی كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بەڕێوەدەچێت.


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، لە دواین خولی دانوستانەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، ڕێككەوتن لەسەر دانانی خشتەیەك بۆ كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە خاكی عیراق دەكرێت، بە جۆرێك ھەردوولا دەگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ساڵی ٢٠٠٨.

وەزیری دەرەوەی عیراق وتیشی، بەغدا پێویستی بە ھێزی شەڕكەری بیانی نییە، بەڵكو پێویستی بە ھاوكاری و پشتیوانی لۆجستی و ھەواڵگری ھاوپەیمانان و ئەمریكا ھەیە، چونكە ھێشتا داعش ھەڕەشەی جددییە لەسەر سەقامگیری ئاسایشی عیراق.

تایبەت بە ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی مستەفا كازمی، لە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بۆ ئەمریكا و ئەنجامدانی دیالۆگی ستراتیژی، شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ئەمریكایە.