سەردێر

سەرۆك كۆمار و بلاسخارت: هەڵبژاردنی دوور لە گوشار و ساختەكاری و فرتوفێڵ بكرێت

خەڵك

لەمیانی پێشوازیكردنی لە بلاسخارت سەرۆك كۆماری عیراق جەختدەكاتەوە لە پێویستی دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەسەر بنەمای دادپەروەری.


نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 19 ی تەمووزی 2021 لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە جینین هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.

لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە پێویستی گرتنەبەری گشت ڕێوشوێنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاكاندا، تا ئەنجامەكەی جێگای متمانە گەلی عیراق بێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، جەخت لە هێنانەدی خواستی ئازادانەی خەڵك كرایەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان دوور لە گوشار و ساختەكاری و فرتوفێڵ و گرنگی بەهێزكردنی سەقامگیری ئەمنی وەك بەشێكی دانەبڕاو لەمەرجەكانی ئاسایشی هەڵبژاردنەكان.