سەردێر

عیراق و هەرێم، زیاتر لە 9 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 9046 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6708 كەسیش چاكبوونەتەوە، 38 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 753 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 9046 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و زیقار تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2078 لە بەسرە 1011 و لە زیقار 926 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 453 حاڵەت و لە هەولێر 322 حاڵەت و لە دهۆك 537 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6708 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و كەربەلا بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 38 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 4 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.