سەردێر

كازمی: هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆیدا دەكاتەوە.


نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە و لە دیدارێكدا دووپاتیكردووەتەوە لەوەی حكومەتی عیراق پێداویستییەكانی كۆمسیۆنەكە دابین دەكات، بەشێوەیەك كە گرەنتی پڕۆسەیەكی هەڵبژاردنی پاك و شەفاف بكات.

ئاماژە بەوەشدراوە، كازمی ڕێنمایی داوەتە دەزگا حكومییەكان تا سەرجەم پاڵپشتییەك پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكەن و ڕێوشوێنەكانیان بۆ ئاسان بكەن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ هیچ گرفت لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.