سەردێر

كەركوك، سێ‌ حەشارگە و سەربازگەیەكی داعش خاپوركران

خەڵك-
شانەی میدیای ئەمنی عیراق، خاپوركردنی 3 حەشارگە و سەربازگەیەكی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە كەركوك ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزێكی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی و مەفرەزەیەكی هەواڵگری و هێزی فڕۆكەوانی سوپای عیراق، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هەواڵگری كرد لە سێ‌ محیوەرەوە لە پارێزگای كەركوك”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكە وادی ئەلكوری لە ناحیەی ڕەشاد گرتەوە، بەپێی بەرەنجامە سەرەتاییەكانی ئۆپەراسیۆنەكەش، 3 حەشارگە و سەربازگەیەكی تیرۆریستان خاپوركران”.