سەردێر

كۆمسیۆن 44 هەزار ناو لە تۆماری دەنگدەراندا دەسڕێتەوە

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن لە عیراق، سڕینەوەی 44 هەزار ناوی مردوو لە تۆماری دەنگداندا ڕادەگەیەنێت.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی فەرمی لە زاری جومانە غەللای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عیراق بڵاویكردەوە”كۆمسیۆن لە كارەكانیدا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە و فەرمانگەی فۆرمی بەشەخۆراك لە وەزارەتی بارزگانی كردووە لەماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران”.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەڵێت”نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران زیاتر لە 100 ڕۆژی خایەند و لەو ماوەیەشدا پێشوازیی لە ژمارەیەكی زۆری دەنگدەران كرا كە تەمەنییان گەیشتە 18 ساڵ، وێڕای گیان لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دەست بە سڕینەوەی ناوەكانیان كرا، لەو ڕووەشەوە تائێستا نزیكەی 44 هەزار مردوو ناوییان لە تۆماری دەنگدانی گشتیدا سڕدراوەتەوتەوە”.