سەردێر

“ملیۆنێك و 500 هەزار عیراقی لە دەنگدان بێبەش دەبن”

خەڵك

ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یەك ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی عیراقی لە مافی دەستووریی خۆیان كە دەنگدانە بێبەش دەبن و لەسەر حكومەت پێویستە ئەو مافەیان بپارێزێت.


فازڵ غەڕاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عيراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، یەك ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر كە لە دایكبووی ساڵەكانی 2001 و 2002 و 2003ن ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

غەڕاوی ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تائێستا ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا نییە و كارتی بایۆمەتری یاخود كارتی ماوە كورتیان بۆ نەكراوە.

ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی مافەكامی مرۆڤی عیراق باسی لەوەشكردووە، داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكەین كە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەو كەسانە مافی دەنگدانیان هەبێت و كارتی بایۆمەتری ماوە كورتیان بۆ بكرێت و ناویان بخرێتە لیستی دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی ئەو مافە دەستورییەیان بپارێزرێت.