سەردێر

یەكێتیی ئەوروپا چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق دەكات

خەڵك

یەكێتیی ئەوروپا تیمی چاودێری بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ڕەوانەی عیراق دەكات.


نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، جۆزێف بۆریل بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا، ئامادەیی یەكێتییەكەی بۆ ھاوكاریكردنی عیراق لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد پیشانداوە و لەسەر داوای حكومەتی عیراق، تیمی چاودێری ڕەوانەی عیراق دەكەن.

ناردنی ئەم تیمەش بەمەبەستی چاودێریكردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە بڕیارە ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.