سەردێر

موقتەدا سەدر بۆ ئێران و سعودیە: واز لە عیراق بهێنن

خەڵك-
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، باس لە بردنەوەی ئیبراهیم ڕەئیسى دەكات لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران و پەیامێكیش ڕەوانەی تاران و ڕیاز دەكات لەبارەی عیراقەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”عیراق دەتوانێت ببێتە ئەڵقەی بەیەكەوە بەستنی وڵاتانی ناوچەكە، هیواخوازیشن پەیوەندییەكانی دراوسێتی ڕوو لە باشبوون بكەن”، داواشی لە ئێران و سعودیە كرد، بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان ڕێڕەوی دیالۆگ بگرنەبەر، و عیراق لە ململانێی نێوانیان دەربكەن.

ڕابەری ڕەوتی سەدر هیوای خواست”گەیشتنی ڕەئیسی بە پۆستی سەرۆكایەتی لە ئێران، نەبێتە مایەی زیاتربوونی توندوتیژی و هەڵكشانی ململانێكان لە ناوچەكە”.