سەردێر

هۆكاری مردنەكەی ئەحمەد چەلەبی ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، هۆكاریی مردنەكەی ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عیراقی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هۆكارەكە دۆسێی گەمەكردن بە دۆلارەوە بوو.

ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دۆسێی گەمەكردن بە دۆلار لە وڵاتدا، گەورەترە لەوەی پێشبینی دەكەیت، ڕەنگە هۆكاریی مردنەكەی ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عیراقیش ئەوە بوبێت”.

بە وتەی سەعیدی”سەبارەت بە فرۆشتنی ئاشكرای دۆلاریش، گەر دەوڵەت بە هەموو توانا ئەمنی و سەربازیی و ئابورییەكەیەوە لەبارەی سیاسەتی دراو لە بانكی ناوەندی دەستوەردان نەكات، ئەوا بە هیچ شێوەیەك ئەو كێشەیەی  لەو بوارەدا هەيە چارەسەر ناكرێت”.

ئەحمەد چەلەبی، سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عیراق و ئابوریناسی دەركەوتوو و پەرلەمانتاری پێشووى عيراق كە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە ڕازیكردنی ئەمریكا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمەكەی سەدام حسێن، لە مانگی تشرینی دووەمی 2015 لە بارودۆخێكی تەمومژاویدا بەهۆی جەڵتەتی دڵەوە لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا كۆچی دوایی كرد.