سەردێر

مستەفا كازمی سەركەوتن ڕادەگەیەنێت

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت:” توانیومانە لەسەر ڕێگای چاكسازی هەنگاوی گرنگ بنێین و وڵات لەڕووی دارایی و ئابوورییەوە ڕزگار بكەین و بیخەینە سەر ڕێگای ڕاست”.


سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و قورساییە گەورەیەی بۆ حكومەتی ئێستا بەمیراتی لە حكومەتەكانی پێشووەوە ماوەتەوە، توانیومانە لەسەر ڕێگای چاكسازی هەنگاوی گرنگ بنێین و وڵات لەڕووی دارایی و ئابوورییەوە ڕزگار بكەین و بیخەینە سەر ڕێگای ڕاست”.

مستەفا كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە”ئەدای حكومەت لەساڵێكی تەمەنیدا، بەشەفافی و بێلایەنانە كارەكانی ئەنجامداوە”.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو:”ئەوان ڕێچكەیەكی چاكسازی و گۆڕانكاریان دامەزراندووە و دەستیان بە بەرەوپێشبردنی وڵات كردووە بەئاڕاستەی بنیادنانی داهاتوویەكی گەش و ئومێدبەخش كە هیواكانی گەنجانی تێدا جێگابكەنەوە”.

كازمی باسی لەوەش كردووە:”سەركەوتووبوون لەدوورخستنەوەی تارمایی جەنگ لە عیراق، بەسیاسەتی هاوسەنگی ناوخۆیی و پەیوەندی كاریگەر و هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم دراوسێكان و وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە سەرۆك وەزیرانی عیراق وتووشیەتی:”سەرەڕای هەمو كۆسپەكانی بەردەم جێبەجێكردنی ئەرك و كارەكانی حكومەت، هێشتا لەو بڕوایەدان كە لە چەندین دۆسیەدا پێشكەوتنی بەرچاویان دەستهێناوە، گوێ لەو دەنگانەش ناگرن كە مەبەستیانە حكومەت و كارەكانی لاواز بكەن”.