سەردێر

عیراق و هەرێم: زیاتر لە 4100 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4262 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4119 كەسیش چاكبوونەتەوە، 23 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 624 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4119 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە وواست وزیقار تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1301 لە بەسرە 733 و لە واست 221 لە زیقار 204 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 192 حاڵەت و لە هەولێر 68 حاڵەت و لە دهۆك 180 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4770 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و سەڵاحەدین و هەولێر بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 23 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 5 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركران.