سەردێر

وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی بەغدا دەكات

خەڵك-

ئەمڕۆ دۆمینیك راب وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە سەردانێكی فەڕمی دەگاتە بەغدا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییەكەی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی ئەم وڵاتەدا كۆببێتەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە دۆمینیك راب لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ ھەریەك لە ھاوتا عێراقییەكەی، فوئاد حوسێن و سەرۆك كۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح و سەرۆك وەزیران، مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی كۆدەبێتەوە.

لەبارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

بەشێك لە بەرپرسانی وڵاتان كە سەردانی بەغدا دەكەن، دواتر سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش دەكەن.