سەردێر

ماكرۆن: پشتیوانی بەغدا دەبین

خەڵك

سەرۆكی فەڕەنسا پشتیوانی پاریسی بۆ حكومەتی عیراق و ئەزمونی دیموكراسی لە سایەی ئاڵنگارییەكان كە ڕووبەڕووی بووەتەوە دووپاتكردەوە.


ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پشتیوانی پاریسی بۆ بەغدا دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، فەڕەنسا ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ناردنی چاودێر بۆ پشتیوانی لە كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان، پشتیوانی عیراق بكات.

ئیمانوێل ماكرۆن، پێشوازیشی لە ھەوڵەكانی بەغدا كرد بۆ نێوەندگیری لە نێوان تاران و ڕیاز بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی نوێ.