سەردێر

سائیرون: درێژكردنەوەی ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق هەنگاوێكی ئەرێنییە

خەڵك

ئەندامێكی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، درێژكردنەوەی ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق هەنگاوێكی ئەرێنییە.


محەمەد كەعبی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ درێژكردنەوەی ئەركی نوێنەرەكەیان لە عیراق و فراوانكردنی كارەكانیشیان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی ئەرێنییە و متمانە و شەفافییەتی زیاتر بەهەڵبژاردنەكە دەدات.

محەمەد كەعبی وتیشی: نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕێكخراوێكە نوێنەرایەتی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەكات و هیچ لایەنگرییەكی بەرامبەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی عیراقی نییە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە شێوەیەكی زۆر پشتیان بە ڕاپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەستووە.