سەردێر

عیراق.. وادەی كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ دیاریكرا

خەڵك

وەزیری پەروەردەی حكومەتی عیراق لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی 1/7/2021یان وەك وادەی كۆتاییهاتنی خوێندن بۆ خولی یەكەمی ئەمساڵ دەستنیشان كراوە.

میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە،”ئەمڕۆ هەینی 28/5/2021 وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەتەوە و ئامانجی سەرەكیش گفتوگۆكردن بووە لەسەر كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ”.

ئەوەش خراوەتەڕوو،”چۆنیەتی خوێندنی ئەلكترۆنی خراوەتە بەرباس و دواجار 1/7/2021 بۆ كۆتایی خولی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن دیاریكراوە”.