سەردێر

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی عیراقەوە چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دەكات و ماوەی كاركردنی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە عیراق، درێژدەكاتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە ناردنی تیمێك، بۆ چاودێریكردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، كە بڕیارە لە 10/10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەسەر بنەمای داواكارییەكی حكومەتی عیراق، بۆ چاودێریكردنی ھەڵبژاردنەكە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.

ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیاریشدا بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ھاوكاری عیراق، ناسراو بە (یۆنامی)، تا 27/5/2022.