سەردێر

ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: بە فەرمانی من تۆمەتبارێك بە پێی ماددەی 4 ی تیرۆر دەستگیركراوە كە سكاڵاشی لەسەر بووە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتبارە پێكهێنراوە كە نوێنەری حەشدی شەعبی تێدایە و ئامانجی لیژنەكە لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بووە كە ئاڕاستەی تۆمەتبارەكە كراوە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئەو تۆمەتبارە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانە تا ئەو كاتەی كە لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان دێت.

كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، دیاردەی چەكداریی لەلایەن گرووپەكانەوە پێشێلكارییەكی مەترسیداری دەستوور و یاسایە.