سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4357 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4639 كەسیش چاكبوونەتەوە، 35 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا، سلێمانی و دهۆكیش لەو نێوەندەدا زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان تۆماركرد.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 954 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4357 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوون بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و سلێمانی و بەسرە و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1500 و لە سلێمانی 404 و لە بەسرە 362 و لە دهۆك 234 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4639 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە بەسرە و دهۆك و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 35 كەس بەهۆی پەتاكە كە 10 حاڵەتیان لە سلێمانی و دهۆك تۆماركراون.