سەردێر

شابەندەر: كاتی هەڵبژاردن نییە

خەڵك-
عیزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆى عيراقى پێیوایە، كەشی ئێستای وڵات هاندەر نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆی.


شابەندەر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كەشی سیاسی و ئەمنی ئێستای عیراق، لەگەڵ سروشتی ئامادەكاریی فراكسیۆنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردن، هاندەر نیین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆی كە دەی تشرینی یەكەمی داهاتووە”.

وابڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران لە حەوتی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕابگەیەنێت و لە دەی تشرینی یەكەمدا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.