سەردێر

كۆمسیۆنى هەڵبژاردن كارمەندی دەوێت

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق، داوای كارمەند دەكات بۆ پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عیراق بڵاوكرایەوە”كۆمسیۆنەكەیان ڕایگەگەیەنێت كە دەرگاكانی ئاواڵا كردووە بۆ پێشكەشكردنی داواكاریی لەپێناو كاركردن وەك كارمەند لە پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی 2021″.

لە بەیاننامەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردندا هاتووە”لە 23ی ئەم مانگە و لەڕێی لینكی ئەلیكترۆنی كۆمسیۆنەوە (www.ihec.iq) داواكارییەكان وەردەگرێت”.

وەك كۆمسیۆنەكە ئاماژەی پێكردووە، ئەوانەی داواكاریی پێشكەش دەكەن دەبێت لە 1- دەبێت فەرمانبەری فەرمانگەكانی دەوڵ بن و بڕوانامەیان لە ئامادەیی كەمتر نەبێت 2- خوێندكاری زانكۆ و پەیمانگاكان و دەرچوان، دەبێت كەمترینیان هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت و تەمەنی لە 19 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 56 ساڵ زیاتر نەبێت”.

وابڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی پیشَوەختە لە عیراقدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بە بۆچوونی هەندێك لە لایەنە سیاسییەكان، پێناچێت پرۆسەكە لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت و ڕەنگە بۆ مانگی نیسانی 2022 دوابخرێت.