سەردێر

عیراق.. نزیكەی ١٤ ھەزار پۆلیس تیرۆركراون

خەڵك

لەماوەی ١٨ ساڵی ڕابردوودا نزیكەی ١٤ ھەزار ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی عیراق لەكاتی ئەركەكانیان تیرۆركراون.

ماڵپەڕی “The Conversation” (زە –كۆنڤێرسەیشن)ی ئوسترالیایی ئاشكرایكردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 23 پۆلیس لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان كوژراون، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا، لانی كەم ١٤ ھەزار پۆلیس لە سەرتاسەری عیراق لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە تیرۆركراون.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پۆلیسانە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هەروەها تەقەی ڕاستەوخۆوە كوژراون.

(زە –كۆنڤێرسەیشن)ی ئوسترالیایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، گروپی تیرۆیستی داعش بەرپرسیاریەتی زۆرترین تیرۆركردنی ئەندامانی ھێزە ئەمنییەكانی عیراقی گرتووەتە ئەستۆ، لەسەر ئاستی عیراقیش پارێزگای دیالە مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ ھێزەكانی پۆلیس.