سەردێر

فەیاز: حەشدی شەعبی پەیوەندی بە نا ئارامییەكانی بەغداوە نییە

خەڵك

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، بەڵگە نییە ھێزەكانیان تێوەگلابن لە بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكان لە بەغدا.

فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ھێزەكانی حەشدی شەعبی وەك دامەزراوەیەكی یاسایی لە چوارچێوەی دامەزراوەی وەزارەتی بەرگری پابەندی تەواویان ھەیە بەو سیاسەتەی كە حكومەتی عیراق لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی گوزارشتی لێدەكات.

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی وتیشی، ھیچ بەڵگەیەك نییە ھێزەكانیان تێوەگلابێت لە بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەكان لە بەغدا.

فالح فەیاز ئاماژەی بەوەشكرد، دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەڵبژاردن و نەھێشتنی ھەڵگرتنی چەك لە دەرەوەی یاسا، ئەركی حكومەتە.