سەردێر

موقتەدا سەدر: سبەینێ‌ خۆپیشاندانە

خەڵك-
بۆ مەبەستی پشتیوانی لە گەلی فەلەستین، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوای خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە دەكات لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق.

بەپێی تویتێك كە ئەمڕ‌ۆ هەینی لەلایەن سەدرەوە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ هەلًَگرتنی كەرەنتینە و قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەسەر گەلەكەمان كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە سەپێنرابوو، بەپێویستی دەزانم هەڵوێستێكی ناڕەزایی و توڕەیی لە شێوەی خۆپیشاندانێكی ‌ئاشتیانە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینى سازبكرێت، لەگەڵ پابەندبوون بە رێكارە تەندروستییەكان”.

سەدر لەگەڵ ئەوەی داوای كردووە سبەینێ‌ لە بەغدا و پارێزگاكان خۆپیشاندانی فراوان بكرێت، داواشی كردووە لە خۆپیشاندانەكەدا” ئاڵای فەلەستین بەرزبكرێتەوە و هەردوو ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریكا بسوتێنرێن و ئیدانەی داگیركردنی خاكی فەلەستین و ئیدانەی ئەوانە بكرێت كە پشتیوانی لە زایۆنیزم دەكەن”.