سەردێر

سەدر: ئامادەین دژی ئیسرائیل بچینە جەنگەوە

خەڵك

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، ئامادەین دژی ئیسرائیل بچینە جەنگەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەنجامداوە.
لە نامەكەدا موقتەدا سەدر جەختیكردووەتەوە، بەتەواوی لەئامادەباشیدان بۆ پشتیوانیكردن لە گەلی فەڵەستین و شەڕكردن دژی ئیسرائیل.

ئەمەش لە كاتێكدایە، گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، پێی نایە قۆناغێكی نوێوە، كاتێك بزووتنەوەی حەماس سەدان مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد، لە بەرامبەریشدا فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل دەیان ناوچەیان لە غەززە بۆردوومانكرد.