سەردێر

كەربەلا.. خۆپیشاندەران كونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند

خەڵك

لە پارێزگای كەربەلا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر كونسوڵخانەی كەربەلا و بیناكەیان سووتاند.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، بەشێك لە دانیشتووانی پارێزگای كەربەلا لەكاتی بەڕێكردنی تەرمی (ئیهاب جەواد لەوەزنی) چالاكوانی تیرۆركراو بۆ گۆڕستان، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و دواتر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكە گۆڕاوە بەرەو كونسوڵخانەی ئێران لەو پارێزگایە.

ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپیشاندەران هەڵیانكوتاوەتە سەر كونسوڵخانەی ئێران و بیناكەیان سووتاندووە، بەڵام زیانەكانی ئەو ڕووداوەیان ئاشكرا نەكردووە.