سەردێر

حەوت پارچە شوێنەواری دزراو ڕادەستی عیراق كرایەوە

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حەوت پارچە شوێنەواری دزراو كە لە ھۆڵەندا دەستیان بەسەرداگیراوە، ڕادەستی وڵاتەكەی كراوەتەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە:”حەوت پارچە شوێنەواری دزراو لە لایەن ھۆڵەنداوە ڕادەستی باڵیۆزخانەی عیراق لە لاھای كراونەتەوە”.

ئەحمەد سەحاف ڕاشیگەیاندووە، پارچە شوێنەوارە دزراوەكان لە ھۆڵەندا لەلایەن دەستەی زانیاری و میراتەوە، دەستیان بەسەرداگیرابوو.

جێی ئاماژەیە، لەساڵانی ڕابردوودا و بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2003ەوە بەشێكی بەرچاو لە شوێنەوارە مێژووییەكانی عیراق براونەتە دەرەوە و تائێستا بەشێكی كەمیان گەڕێنراونەتەوە