سەردێر

عیراق هاووڵاتیانی گیرخواردووی هندستان دەگەڕێنێتەوە

خەڵك
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هەموو ڕێوشوێنەكانی هێنانەوەی عێراقییەگیرخواردووەكانی هیندستان تەواوكراوە و هۆڵی كەربەلاش لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تایبەت كراوە بۆ پێشوازیكردن لەهەموو گەشتەكانی تایبەت بەهێنانەوەی عێراقییەكان لەهیندستانەوە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هێنانەوەی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان لەگەڵ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و دەرەوە هەماهەنگی كراوە بۆ بەڕێكردنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ هێنانەوەیان.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە چاودێری بەردەوام هەیە بەمەبەستی تەواوكردنی هەموو ڕێوشوێنەكانی ئامادەكاری وتەندروستی تایبەت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی،كە لەڕێگایەوە یەكەم گەشتی هێنانەوەیان دیاری دەكرێت.

ئاشكراشیكردووە، كە هۆڵی كەربەلا لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تایبەت كراوە بۆ پێشوازیكردن لەهەموو گەشتەكانی تایبەت بەهێنانەوەی عێراقییەكان لەهیندستانەوە بۆ عێراق لەگەڵ رەچاوكردنی ڕێوشوێنەكانی تەندروستی بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان