سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون بە كۆرۆنا كەمی كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 5167 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7295 كەسیش چاكبوونەتەوە و 33 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 287 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5167 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 127 و سلێمانی 54 و هەولێر 38 حاڵەت و دهۆك 277 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 7295 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 426 و هەولێر 115 و دهۆك 385 و كەركوك 155 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 33 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 4 كەس و هەولێر 4 كەس و دهۆك 6 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15498 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎