سەردێر

سوپای ئەمریكا: عیراق جێناهێڵین

خەڵك
فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەختدەكاتەوە كە بەمزووانە عیراق جێناهێڵن و مانەوەیان لەسەر داوای حكومەتی عیراقە.

ژەنڕاڵ كینیس ماكنزی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند:”بوونی هێزەكانمان و مانەوەیان لە سەر داوای حكومەتی عیراقە و بۆ شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعشە بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی، كە هێشتا ئەو شەڕە كۆتایی نەهاتووە”.

فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە:”چارەنووسی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق پەیوەندی بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات هەیە، بە بڕوای من هێزەكانمان بەم نزیكانە عیراق جێناهێڵن”.