سەردێر

عیراق.. دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی گشتی دادەخرێت

خەڵك

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ‌ 1ی ئایار دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی گشتی دادەخرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ، تا كۆتایی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و 100 كاندید.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ‌ 1ی ئایار دەرگای خۆكاندیدكردن دادەخرێت، دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەرجەم داتاكان دەخرێنەڕوو.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە عیراق بەڕێوەبچێت، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن لەو هەڵبژاردنە 24 ملیۆن و 907 هەزار و 679 هاووڵاتی مافی دەنگدانی دەبێت، لەو ژمارەیەش تا ئێستا نزیكەی 16 ملیۆن هاووڵاتی تۆماری بایۆمەتری نوێكردووەتەوە و 14 ملیۆن و 316 هەزار هاووڵاتیش كارتی دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.