سەردێر

تەندروستی عیراق؛ نزیكەی 7 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6926 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7360 كەسیش چاكبوونەتەوە و 41 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24كاتژمێری ڕابردوودا 47 هەزار و 306 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6926 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 160 و سلێمانی 354 و هەولێر 193 حاڵەت و دهۆك 321 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 7360 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 382 و هەولێر 93 و دهۆك 432 و كەركوك 158 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 41 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و تەنها لە دهۆك 9 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15433 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎