سەردێر

سیستانی سەرفترەی ئەمساڵی دیاریی كرد

خەڵك-
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق، بڕی زەكاتی سەرفترەی بۆ ئەمساڵ دیاریی كرد.

نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق ڕایگەیاند”بڕی زەكاتی سەرفترە بۆ ئەمساڵ (1500) دینارە بۆ یەك كەس، لە بری ئارد”.

لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هەموو ساڵێك بەر لە كۆتایی مانگی ڕەمەزان، مسوڵمانان بۆ قبوڵبوونی ڕۆژووەكەنیان، سەرفترە دەدەنە هەژاران و هەموو خێزانێك لە چەند كەس پێكهاتبێت، بڕی سەرفترەی لەلایەن موفتی یان یەكێتی زانایان یان مەرجەعی ئاینییەوە دیاریی دەكرێت كە بەخێوكەر دەیداتە كەسانی هەژار و شایستە.